بانگه‌وازی سمینار‌ی
"لێکدانه‌وه‌ی شیعری نوێی کوردی"
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان سمینارێكی دوو ڕۆژه له ژێر ناوی "لێکدانه‌وه‌ی شیعری نوێی کوردی" به‌ڕێوه ده‌بات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له هه‌موو شاعیران، نووسه‌ران، ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی و لێکۆڵه‌ران ده‌كرێت وتاره‌كانی خۆیان به پێی ته‌وه‌ره دیاریكراوه‌كان، بۆ لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سمینار ڕه‌وانه بكه‌ن.
1. سه‌رچاوه‌کانی خه‌ساری شیعری نوێی کوردی
2. به‌ستانداردکردنی داهێنان له شیعری کوردی‌دا؛ خه‌سار یان ده‌رفه‌ت؟
3. کاریگه‌ریی خوێنه‌ر و پێگه‌ی خوێندنه‌وه له سه‌ر ده‌قی داهێنان
4. شوناس و ده‌نگی ژنانه له شیعری نوێی کوردی‌دا
5. نوستالژیا و زه‌مه‌ن له شیعری نوێی کوردی‌دا
6. ئه‌زموونی مودێڕنیتی له شیعری نوێی کوردی‌دا
7. نیهیلیسم و قه‌یرانی واتا له شیعری نوێی کوردی‌دا
8. کێشه‌ی شوناس له شیعری نوێی کوردی‌دا
9. ئایرۆنی له شیعری نوێی کوردی‌دا
10. ئانتۆلۆژیی مه‌رگ له شیعری نوێی کوردی‌دا
11. ڕه‌نگدانه‌وه و کاریگه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگ له شیعری نوێی کوردی‌دا
12. ململانێی به‌ده‌روه‌ست بوون و سه‌ربه‌خۆیی (خودآیینی) له شیعری نوێی کوردی‌دا
13.شیعری نوێی کوردی و جوغرافیای زاراوه‌کانی
14. پێوه‌ندیی شیعری نوێی کوردی و ژانره هونه‌رییه‌کانی‌تر (سینه‌ما، شانۆ، چیرۆک، موزیک، نیگارکێشی و...)
- وتاره‌كان ده‌بێ به تایپكراوی له سه‌ر یه‌ك ڕووپه‌ڕی لاپه‌ڕه‌یA4، و له‌گه‌ڵ فایله کۆمپیته‌ریه‌كه‌یدا به word 2007 بۆ ناونیشانی سمیناره‌كه به‌ڕێ بكرێت.
- ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ سمینار ڕه‌وانه ده‌كرێت نابێت له ۱۲ لاپه‌ڕه‌ی ۴۰۰ وشه‌یی و ۲۰ خوله‌ک بۆ ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن تێپه‌ڕ بكات.
- کورته‌ی وتاره‌كه (كه له ۵۰۰ وشه تێنه‌په‌ڕێت) به هه‌ردوو شێوازی چاپكراو و كۆمپیته‌ری، هاوپێچ له‌گه‌ڵ وتاره‌كه ڕه‌وانه بكرێت.
- وتاره‌كان به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی وه‌رده‌گیرێت.
- ناونیشانی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كه وه‌ك: ناو و ناسناو، پله‌ی خوێنده‌واری، ناونیشانی ته‌واوی پۆستی، ژماره‌ی ته‌له‌فوون (موبایل گونجاوتره) و ئه‌د‌ره‌سی ئه‌لكترۆنی(ئیمه‌یل) له لاپه‌ڕه‌یه‌كی جیاوازدا هاوپێچ له‌گه‌ڵ وتاره‌كه ڕه‌وانه بكرێت.
- - دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی وتار ۱۵‌ی خه‌رمانانی ۱۳۸۹ی هه‌تاوییه.
- سمینار‌ی "لێکدانه‌وه‌ی شیعری نوێی کوردی" ڕۆژانی ۲۵ و ۲۶ ی خه‌رمانانی ۱۳۸۹، له هۆڵی گشتیی کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ریی مه‌ریواندا به‌ڕێوه ده‌چێت.
- وه‌ك ڕێزلێنان، دیارییه‌کی تایبه‌ت پێشكه‌ش به نووسه‌رانی به‌رهه‌مه هه‌ڵبژێردراوه‌کان ده‌كرێت.
- ئه‌و وتارانه‌ی ده‌گه‌نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سمینار به هیچ شێوازێك ناگه‌ڕێندرێنه‌وه.
- كوردستان، مه‌ریوان، كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ری، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان.
ته‌له‌فوون: ۰۸۷۵۳۳۰۱۱۵۴ ــ ۰۹۱۸۸۷۴۵۱۲۱ - ۰۹۳۵۳۸۷۶۹۰۳
(كاتی پێوه‌ندیگرتن: هه‌موو ڕۆژ ۴تا ۷ی پاش نیوه‌ڕۆ)
فاكس: ۰۸۷۵۳۳۰۱۱۵۵
- ناونیشانی پۆستی بۆ ناردنی وتاره‌كان: مه‌ریوان، سندووقی پۆستیی ۱۸۷، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ــ ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان.
- ناونیشانی وێبلاگی سمینار: http://www.efemeriwan.blogfa.com
- ناونیشانی پۆستی ئه‌لكترۆنی (ئیمه‌یل):e.meriwan@gmail.com